خۆزێ مۆرینیۆ. فۆتۆ: ئاژانسەکان
بزانە خەریکی چییە
مۆرینیۆ چاوه‌ڕێی بایرن میونشن ده‌كات
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
خۆزێ مۆرینیۆ راهێنه‌ری پۆرتوگالی خۆی ئاماده كردووه مه‌شقی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی وه‌ربگرێت.
تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ری بایرن میونشن، بارودۆخی باش نییه، چونكه ئه‌نجامه‌كانی خراپن و دوێنێ شه‌ویش به سێ گۆڵ به لیڤه‌ركوزن دۆڕا.
رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كردووه، خۆزێ مۆرینیۆ خه‌ریكه زمانی ئه‌ڵمانی ده‌خوێنێت و خۆی فێری زمانه‌كه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م ئه‌ركه ئاماده بێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، مۆو سووره له‌سه‌ر وه‌رگرتنی مه‌شقی یانه‌ی بایرن.
مۆرینیۆ مانگی رابردوو له مه‌شقی یانه‌ی رۆمای ئیتالی دوورخرایه‌وه و ئێستا ده‌ستبه‌تاڵه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ئه‌ڵمانیا و چاوه‌ڕێی ئاماژه‌یه‌كی یانه باڤارییه‌كه ده‌كات.