بچنە خۆراکی سلێمانی

پسوڵەی خۆراک کارتە کاتییەکان دەکات بە هەمیشەیی

ئەحمەد مستەفا

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی لەبارەی گۆڕینی کارتی زیرەکی نەوت و گواستنەوەی فۆڕمی خۆراک رایگەیاند، کارتی کاتی راگیراوە و پێویستە هاوڵاتییان سەردانی بنکەکان بکەن بۆ هەمیشەییکردنی کارتە کاتییەکانیان.

بەڕێوەبەرایەتییە لە گەڕەکی چوارچرای نوێ، رۆژانە لە یەکشەممە تا پێنجشەممە، لە کاتژمێر 09:00ی بەیانی تا 03:00ی پاش نیوەڕۆ دەوام دەکەن.

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی لەو راگەیەندراوەدا کە 964 بینوویەتی باس لەوەدەکات، رێنمایی و مەرجەکان ئەو خێزانە نوێیانە دەگرێتەوە، کە تازە هاوسەرگیرییان کردووە یان گواستنەوەی بایەعییان لە نێوان بنکەکانی ناو شاری سلێمانیدا ئەنجام داوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ گۆڕینی کارتی کاتی بۆ هەمیشەیی، “کۆپییەک لە زانیارییەکانی بەرنامەی خۆراک، کۆپیی فۆڕمی خۆراکی ماڵی باوکی کوڕەکە (ساڵانی 2020 – 2022)، کۆپیی کارتی نیشتمانیی کوڕەکە، و کارتی زیرەکی کاتیی نەوت”.

بۆ گواستنەوەی فۆڕمی خۆراکیش، پێویستە، “کۆپییەک لە بەرنامەی خۆراک، کۆپیی کارتی نیشتمانی، و کارتی زیرەکی کۆنی نەوت” پێشکەش بکرێت.