لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام

کچێکی كوردی تەمەن 20 ساڵ لەسێدارەدرا

فەرهاد حەسەن

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، کە سزای لەسێدارەدان بەسەر كچێكی گەنجی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا، ئەویش دوای ئەوەی ماوەی دوو ساڵ زیندانی کرابوو.

کچەکە ناوی دنیا محەممەدی، تەمەن 20 ساڵ و خەڵکی شاری ئەیوانە، وەکو ئەو رێکخراوە باسیدەکات، لە کاتی دەستبەسەربونیدا تەمەنی تەنیا 18 ساڵ بووە، تۆمەتەکەشی کوشتنی ئامۆزاکەی بووە لە رێگەی ژەهراویکردنییەوە.

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی رۆژی چوارشەممە، سزای سێدارەی ئەم کچە جێبەجێکراوە.

سەرچاوەکان وایان بە رێکخراوی هەنگاو وتووە، بە وتەی دەزگای دادوەری ئەو کچە لە رێگەی “حەبی برنج”ەوە ئامۆزاکەی ژەهراوی کردووە، بۆیە دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکردوە.