دیمه‌نى به‌شێك له سه‌ردانیكارانى مانگى رابردوو بۆ كتێبخانه‌ى گشتى سلێمانى ... وێنه: راگه‌یاندنى كتێبخانه
مانگى رابردوو
زۆرترین سه‌ردانیكار بۆ كتێبخانه‌ى گشتى سلێمانى له ره‌گه‌زى مێ بووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کتێبخانەی گشتی سلێمانى ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ى مانگى رابردوودا، لانیكه‌م رۆژانه 29 كه‌س سه‌ردانى كردوون و له‌و ژماره‌یه‌ش زۆرترینیان له ره‌گه‌زى مێ بووه.
كتێبخانەكه چالاكییه‌كانى مانگى رابردووى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له كۆی 879 سه‌ردانیكار 437 یان له ره‌گه‌زى نێر و 442 له ره‌گه‌زى مێ بووه.
هه‌ر له‌و مانگه‌دا 576 كتێب له‌لایه‌ن خوێنه‌رانه‌وه داواكراون.
کۆی سەردان و میوانانى کتێبخانەى گشتیی سلێمانى و کتێبخانە گشتییەکانى سەر بەو بەڕێوەبەرێتیه بۆ مانگى كانوونى دووه‌م بریتی بووه له هه‌زار و 446 كه‌س كه 748 یان نێر و 698 یان مێ بوونه .
بەشى گۆڤار و رۆژنامەکانى کتێبخانەکە پێشوازى لە 22 خوێنەر و بەشى منداڵانیش پێشوازى لە 232 منداڵ کردووە .