بەفربارین کۆتایی هات

964+

هێمن بەکر – هەولێر

لە ئەمڕۆوە وردە وردە کەوهەوا بەرەو سەقامگیریی دەچێت و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، کەشناسی وا دەڵێت.

ئەو زنجیرە بەفربارینەی چەند رۆژی رابردوو ناوچە سنووری و شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانی گرتبووەوە کۆتایی پێدێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە کەمێک دابارین روودەدات لە پارێزگای سلێمانی و بەشی رۆژهەڵاتی هەرێم، بەڵام دواتر کەش جێگیر دەبێتەوە.

لەبارەی سبەینێ سێشەممەش باسی لەوە کردووە، کە ئاسمان ساماڵ دەبێت، تەنیا لە کاتەکانی بەیانیدا مەگەر تۆزێ تەم دروست ببێت.