ئێستا تەندروستی جێگیرە
گەنجێکی کەلار سێ جار دڵی دەوەستێت و دەبوژێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، گەنجێکی تەمەن 24 ساڵ سێ جار دڵی لە لێدان دەکەوێت و پزیشکەکان بۆی دەبوژێننەوە.
ئەمڕۆ هەینی 9.2.2024، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند، بە گەیاندنی گەنجێکی لە دایکبووی 2000 بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لەکەلار، سێ جار دڵی لە لێدان کەوت، دەستبەجێ ستافی بەشی پێشوازی لە فریاکەوتن توانیان لە پاش یەک کاتژمێر لە کارکردن و شێلانی دڵ، دڵی ببوژێننەوە.
تەندروستی گەرمیان راشیگەیاند، “لە پاش مانەوەی بۆ سێ کاتژمێر لە فریاکەوتن تاکو باری تەندروستی جێگیر بێت، دواتر [گەنجەکە] رەوانەی سلێمانی کرا”.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی تەندروستی گەرمیان، ئێستا دۆخی تەندروستی گەنجەکە جێگیرە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.