"ئەگەر پێشێلکارییەکانی ئاگربەست بەردەوام بن"

قالیباف: کردنەوەی گەرووی هورمز مەحاڵە

964+

وریا فەتاح

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) رایگەیاند کە کردنەوەی گەرووی هورمز لەگەڵ بوونی پێشێلکارییە زەقەکانی ئاگربەستدا شتێکی مەحاڵە و تاکە چارەسەریش قبوڵکردنی مافەکانی گەلی ئێرانە.

لە پەیامەکەیدا، قالیباف رایگەیاندووە کە ئاگربەستی تەواوەتی تەنیا کاتێک مانای دەبێت کە بە گەمارۆی دەریایی و بە بارمتەگرتنی ئابووریی جیهان پێشێل نەکرێت.

داواشى کرد کە دەبێت شەڕفرۆشی و هەڵگیرساندنی جەنگ لەلایەن “زایۆنیستەکان”ـەوە لە تەواوی بەرەکاندا بوەستێندرێت.

“بە دەستدرێژیی سەربازی نەگەیشتنە ئامانجەکانیان، بە زۆرداری و خۆسەپاندنیش پێی ناگەن، تاکە رێگە قبوڵکردنی مافەکانی نەتەوەی ئێرانە.” قالیباف وا دەڵێت.

قالیباف: تواناى سەربازى ئەمریکا و ئیسرائیل زۆر لە ئێرا...

قالیباف: تواناى سەربازى ئەمریکا و ئیسرائیل زۆر لە ئێران زیاترە