خواى وەتەن ئاواکەى

بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ بوو

964+

وریا فەتاح

ئێوارەى ئەمڕۆ بەنداوى دەربەندیخان سەرێژى کرد و دیمەنى بەردانەوەى ئاو لە سپیلوەی بەنداوەکە، دیمەنێکى وەهاى نەخشاندووە کە چاو تێر نابێت لە بینینى.

بەڕێوەبەرایەتى بەنداوەکانى کوردستان، ئێوارەى ئەمڕۆ سەرێژبوونى بەنداوى دەربەندیخانى راگەیاند.

بەنداو دەربەندیخان، 2.57 ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێت، وێستگەیەکى گەورەى کارۆ ئاویشى هەیە کە دوێنێ سێشەممە 21.4.2026، بڕى 167 مێگاوات کارەباى بەرهەمدەهێنا.

تەمەنى بەنداوى دەربەندیخان بوو بە 64 ساڵ

تەمەنى بەنداوى دەربەندیخان بوو بە 64 ساڵ