یانەی زاخۆ. وێنە :964+
بە زیاتر لە 16 دەفتەر دۆلار
یانەکانی زاخۆ و شەبابی سعودی بەیەکەوە “بەتوندی” سزادران
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
هەردوو یانەی زاخۆ و شەبابی سعودی بەیەکەوە سزادران سزاکەشیان تووندە بەهۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی لە یاری نێوانیان روویدا، سزای هەردوو یانەش لە رووی مادییەوە کراوە.
ئەو یاریەی ئاڵۆزییەکەی تێدا روویدا لە رۆژی یەکشەممەی رابردوو 19.4.2026 بوو لە چوارچێوەی جامی کەنداو کە هەردوو یانە کەوتبوونە یاری پێش کۆتایی، ئێساش سزاکەیان لەلایەن فیدڕاسیۆنی توپی پێی کەنداو بەسەردا سەپێندراوە.
سزاکانی هەردوو یانە بریتین لە؛
یانەی شەبابی سعودی و زاخۆ هەریەکەیان بە بڕی 80 هەزار دۆلار سزادراون
سەرپەرشتیاری تیمی زاخۆ، تەها زاخۆلی، بە هەزار و 600 دۆلار و بێبەشکردنی لە چوار یاری، هەمانکات سزادانی یاریزان ئەمجەد عەتوان بە هەزار و 550 دۆلار و بێبەشکردنی لە چوار یاری و سزادانی گۆڵپارێز عەلی کازم یش بە بڕی هەزار و 550 دۆلار و بێبەشکردنی لە یاری.
سەرچاوەیەک لە دەستەی کارگێری یانەی زاخۆ ئەم زانیاریانەی سەرەوەی بە 964 داو، دەڵێت “سزاکانمان پێگەیشتوون و بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەڵویستێکی فەرمیمان رانەگەیاندووە”.
رەنگە بیرتان بێت، زاخۆ لەم یاریەدا بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە 4 – 3 مالئاوایی لە جامەکە کرد و یانەی شەبابی سعودیش لەسەر حسابی زاخۆ گەیشتە یاری کۆتایی جامی کەنداو.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن