زۆری نەماوە سەرڕێژ بکات
بارانەکە هەواڵی خۆشی پێ‌بوو بۆ هەولێرو بەنداوی بەستۆرە
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
به‌نداوی به‌ستۆره كه‌متر له سێ ساڵه دروست كراوه و له دوو ساڵی رابردوو به‌هۆی بێ بارانی ئاوێكی ئه‌وتۆی تێدا نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا به قسه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری به‌نداوه‌كه زۆری نه‌ماوه پڕ بێت.
بێستون جه‌لیزاده، سه‌رپه‌رشتیاری به‌نداوی به‌ستۆره به 964ی وته، به‌نداوه‌كه ئێستا نۆ ملیۆن و 800 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی تێدایه، خۆی 20 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو ده‌گرێت.
وتیشی: به‌نداوه‌كه سوودێكی زۆری بۆ ناوچه‌كه ده‌بێت، به تایبه‌تی بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو و كشتوكاڵ و گه‌شتیاری.
سه‌رپه‌رشتیاری به‌نداوی به‌ستۆره ده‌ڵێت، به‌نداوه‌كه له لایه‌ن خاوه‌نی گرووپی كۆمپانیاكانی كار شێخ باز به‌رزنجی به دیاری بۆ هاوڵاتیان دروست كراوه.
لای خۆیه‌وه پێشڕه‌و عومه‌ر ئه‌ندازیاری پڕۆژه‌ی به‌نداوه‌كه به 964ی وت، به‌نداوه‌كه به خاك و به‌رد و خۆڵ و پێكهاته‌ی سروشتیی ناوچه‌كه خۆی دروست كراوه و ته‌واو خۆماڵییه، ئه‌مه‌ش گرنگیی خۆی بۆ پته‌وی به‌نداوه‌كه ده‌بێت.
به‌نداوی به‌ستۆره له مانگی 10ی 2024 له لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی كرایه‌وه و به 17 مانگ ئاوێكی زۆری لێ كۆكراوه‌ته‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا