دیمەنی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی _ وێنە: 964
نوسراو بۆ وەزارەت کرا
بۆ شەش پسپۆڕی تەندروستی سلێمانی داوای کورسی خوێندنی کرد
964+
ئەحمەد مستەفا
تەندروستی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 22.4.2026، بە نوسراوێک داوای لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، کورسی خوێندنی باڵا بۆ شەش پسپۆڕی دابین بکرێ.
بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دکتۆر سەرخێڵ ئاراز، داواکارییەکە بۆ شەش پسپۆڕییە بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا، دبلۆمی پیشەیی، ماستەر و دکتۆرا.
پسپۆڕییەکان ئەمانەن؛
پەرستاری
یاریدەدەرێتی بێهۆشکاری
تەندروستی کۆمەڵ
چارەسەری سروشتی
تیشک
تاقیگە
نوسراوەکە ئاڕاستەی، وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارگێڕی و دارایی کراوە، ئەوەش لە چوارچێوەی داواکارییەکانی تەندروستی سلێمانییە و واژۆی بەڕێوەبەری شتی دکتۆر سەباح نەسرەدین-ی لەسەرە.
نوسراوەکەی تەندروستی سلێمانی