زەحمەتە ئەمساڵ بەنداوى دهۆک سەرڕێژ بێت

24 ملیۆن مەتر سێجاى ئاوى پێویستە

964+

وریا فەتاح

هەرچەندە ئەمساڵ بەنداوى دهۆک 28 ملیۆن مەتر سێجا ئاوى تێدایە و 10 ملیۆن مەتر سێجا لە ساڵى رابردوو زیاترە، بەڵام هێشتا نزیکەى نیوەى ماوە بۆ ئەوەى سەرڕێژ بێت.

فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک بە 964ى وت،”ساڵى رابردوو تا ئێستا، 18 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە بەنداوى دهۆکدا هەبوو، بەڵام ئەمساڵ 28 ملیۆن مەتر سێجا ئاوى تێدایە، واتا پێنج مەتر و 80 سانتیمەتر بەراورد بە ساڵى رابردوو بەنداوەکە ئاوى زیاترى تێدایە”.

لە دواى لەخۆگرتنى 52 ملیۆن مەترسێجا ئاو، بەنداوى دهۆک سەر رێژ دەبێت، بە وتەى بەڕێوەبەرى بەنداوەکە، زەحمەتە ئەمساڵ بەنداوەکە سەرڕێژ ببێت، بەڵام ئەگەر باران بەردەوام بێت کارێکى مەحاڵ نیە.

دواینجار کە بەنداوەکە سەرڕێژ بوو، ساڵى 2019 بوو، لەو ساڵە بەدواوە بەنداوەکە سەرڕێژ نەبووە.

هەرچەندە وەک بەنداوى دووکان و دەربەندیخان ئاوى بەنداوى دهۆک بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا سودى لێنابینرێت، بەڵام وەک بەڕێوەبەرى بەنداوەکە ئاماژەى پێدەکات ئاوى خواردنەوە و ئاوى دارودرەخت و باخچە و پارکەکانى دهۆک، لە بەنداوەکەوە دابین دەکرێت.

بەنداوى دهۆک لە دواى هەریەک لە بەنداوەکانى دووکان و دەربەندیخان، سێیەم گەورەترین بەنداوى هەرێمى کوردستانە و تواناى گلدانەوەى 52 ملیۆن مەتر سێجا ئاوى هەیە.

حەوت بەنداوى هەرێم سەرڕێژ بوون

حەوت بەنداوى هەرێم سەرڕێژ بوون