سبەی لە گەرمیان سەری کەچەڵ دەسووتێنێ

کەشەکە وردە وردە گەرمتر و خۆرەکە بەتینتر دەبێ

شۆڕش قادری

کەشەکە وردە وردە گەرمتر دەبێت و ئێوارەی ئەمڕۆش کزە بایەکی توندی لەگەڵ دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام ناوچە شاخاوییەکان کەمێک هەوری دەبێت و لە ئێوارەشدا خێرایی با زیاد دەبێت بۆ سەرووی 2 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بۆ سبەی دووشەممە جەوەکە گەرمتر دەبێت،  پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە گەرمیان  44 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوە بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر: 39 پلەی سیلیزی

پیرمام: 34 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی

دهۆک: 38 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 38 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی