دوای 24 کاتژمێر
تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە کە لە زێی بچووکی سنووری پشدەر خنکابوو
964+
فەرمان مەلا حەسەن – راپەڕین
دوای 24 کاتژمێر لە خنکانی تەرمی هاوڵاتی محەمەد حەسەن لە ناو ئاوی زێی بچوک لە چەمی خاسی سنووری قەزای پشدەر دۆزرایەوە.
عەلی قادر، وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، کاتژمێر 10:00ـی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 12.6.2026 لەلایەن تیمی غەواسی بەرگریی شارستانی راپەڕینەوە تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە کە دوێنێ پێنجشەممە لەناو ئاوی زێی بچوک خنکا.
وتیشی، تەرمەکە لە هەمان ئەو شوێنەی لێی خنکابوو دۆزراوەتەوە و بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادی رانیە، ئەو هاوڵاتییە تەمەنی 62 ساڵە و خەلکی گوندی خانەڵەیە لە بناری ئاسۆس.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر