تاقیگه‌یه‌كه‌ زیاتر له‌ 20 پشكنین ئه‌نجام ده‌دات

داشكاندنێكی ته‌ندروستى بۆ مامۆستایانى هه‌رێم ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

تاقیگه‌یه‌كى پزیشكى داشكان بۆ مامۆستایانى كوردستان ده‌كات، ئەگه‌ر بیانه‌وێت پشكنینى نه‌خۆشییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.

تاقیگه‌كه‌ له‌ هه‌ولێره‌ و داشكاندنه‌كه‌ى بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایانه‌، به‌م دواییه‌ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ یەکێتیی مامۆستایان واژۆ كردووه‌ بۆ ئه‌م داشكاندنه‌.

یه‌كێتی مامۆستایان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ تاقیگه‌ی میدلاین گرێبه‌ستێكیان واژو كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى مامۆستیان له‌ رووى ته‌ندروستییه‌وه‌ سوود له‌و ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگرن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ته‌واوی مامۆستایانی په‌روه‌رده‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

راوێژ قاسم، له‌ تاقیگه‌ى میدلاین به‌ 964ـى وت، هه‌ر مامۆستایه‌ك هه‌ڵگرى ناسنامه‌ى یه‌كێتیى مامۆستایان بێت سوود له‌و داشكاندنه‌  وه‌رده‌گرێت.

وتیشی “ئێمه‌ پێشتر داشكاندنى 70%ـى پشكنینه‌كانمان بۆ ته‌واوى نه‌خۆشانى هه‌رێم هه‌بووه‌، ئێستاش بۆ مامۆستایانى كوردستان له‌و 70% یه‌ 15%ـى دیكه‌ داشكاندنیان بۆ ده‌كه‌ین”.

به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى كه‌ یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تاقیگه‌كه‌ زیاتر له‌ 20 پشكنین بۆ نه‌خۆشییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات.

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان: رای ئێمە مەرکەزییە و دەبێت ...

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان: رای ئێمە مەرکەزییە و دەبێت جێبەجێ بکرێت