سۆران

کامێراکانى چاودێرى تیژڕۆیى کەوتنەکار

وریا فەتاح

لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە، کامێراکانى چاودێرى تیژڕۆیى لە دوو شوێنى سنورى سۆران دانران و سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.

هاتووچۆى سۆران ئاگادارى شۆفێران دەکاتەوە کە لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە، کامێراکانی چاودێری خێرایی جێگیر بەرامبەر نەخۆشخانەی ئاشتی و بەرامبەر نەخۆشخانەی لە دایک بوون کەوتوونەتەکار.

داوا لە شۆفێرانیش دەکات، پایەندى خێرایى دیاریکراوبن کە بەم شێوەیە دیاریکراوە:

جوتسایدى دەروازەى سۆران 80 کیلیۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

جوتسایدى جوندیان 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

964 چەند جارێک پەیوەندى بە وتەبێژى هاتووچۆى سۆرانەوە کرد و ویستى زانیارى زیاتر لە بارەى کامێراکان وەربگرێت، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکە نەدرایەوە.