وەزیری بەرگری ئیسرائیل:

“رووداوەکە تیرۆریستی بووە و ویستراوە فڕۆکەکە و هەموو سەرنشینەکانی لەناوببەن”

شۆڕش قادری

وەزیری بەرگری ئیسرائیل رووداوی فڕۆکەکە بە هێرشێکی تیرۆریستی لەقەڵەم دەدات و دەڵێت، ویستراوە فڕۆکەکە و هەموو سەرنشینەکانی لەناوببەن.

ئیسرائیل کاتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، “ئەو رووداوەی لەناو فڕۆکەی فڵای دوبەی روویدا، رووداوێکی جددی و هەوڵی هێرشی تیرۆریستی جیهادی بوو”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشبەرەکە مەبەستی بووە، فڕۆکەکە و هەموو ئەوانەی لەناویدا بوون، لەناو ببات، بەڵام هەوڵەکە پوچەڵ کراوەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی هێڵی فڕۆکەوانی فڵای دوبەی، سەرجەم سەرنشینان و دەستەی فڕۆکەوانی ئەو فڕۆکەیەی لە تەبووک نیشتەوە تەندروستییان باشە، دوو فڕۆکەیان بۆ ئامادە کراوە بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بگوازرێنەوە بۆ تەلئەبیب.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە دەستەی فڕۆکەوانی توانیویانە ئاڕاستەی فڕۆکەکە بگۆڕن و بە سەلامەتی لە فرۆکەخانەی تەبووک لە سعودیە بنیشنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30.9.2026 فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی فڵای دوبەی کە زیاتر لە 100 سەرنشینی ئیسرائیلی تێدابوو، لە دوبەیەوە بەرەو تەلئەبیبى پایتەختى ئیسرائیل بەڕێکەوت،  لە نیوەی رێگادا پەیامی “رفاندن و فریاکەوتن”ـی نارد بۆ فڕۆکەخانەکان، دواتر وتراو کە تیمی فڕۆکەوانی شەڕ و دەمەقاڵێیان بووە و بەوهۆیەوە لە فڕۆکەخانەی تەبووکی سعودیە نیشتۆتەوە.