بەهۆی کەشوهەواوە

ئیدارەی سۆران قەزاکانی سەرپشک کرد سبەینێ پشوو بێت یان نا

توانا نەقی

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سەربەخۆی سۆران سەرجەم قەزاکانی سنوورەکەی سەرپشک کردووە،  لەوەی سبەینێ دووشەممە بکەن بە پشوو یان نا.

ئەمشەو ئیدارەی سۆران بڵاویکردەوە، سەرجەم قایمقامیەتەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان راسپارد، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران، سەرپشک بن لە بڕیاردان بۆ راگەیاندنی پشوو لە قوتابخانەکان.

دەشڵێت پشووەکە بۆ سبەی دووشەممە 5.2.2024 دەبێت بە گوێرەی ناوچە جوگرافییەکان و جیاوازی کەشوھەوا.

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و بە تایبەت لە ناوچەکانی سۆران بەفرێکی زۆر باریوە و لە هەندێک لە ناوچەکاندا ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە.