108 دۆلاری رێکە

نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە

دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەمڕۆ جارێکی دیکە سەربەرەوخوار بووەتەوە و لەم کاتەدا نرخی هەر بەرمیلێک لە 108 دۆلاری رێکدا وەستاوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16.9.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 108 دۆلار دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ ئێوارە بەڕێژەی 0.68٪ دابەزیوە.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 104 دۆلار و 7 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 1.09٪ دابەزیوە.

ئەم هەڵبەز و دابەزەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە گەرووی هورمز خەریکە پەرە دەستێنێتەوە، لەلایەکی دیکەشەوە ئاڵۆزیەکانی یەمەن و نزیکبوونەوەی حوسییەکان لەداخستنی تەواوەتی گەرووی بابولمەندەب، هۆکارێکی دیکەیە.