ساغکردنەوەی 964

ئایا ئەو قوتابیەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا بەهۆی غازی زۆپاوە بووە؟

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

964 چووەتە ئەو قوتابخانەیەی کە بەیانی ئەمڕۆ قوتابییەک گیانی لەدەستدا، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە دەڵێت: گیان لەدەستدانی قوتابییەکە بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی نییە بە غازی زۆپاوە، خۆی تەندروستی تەواو نەبووە و لەکاتی پشووی نێوان وانەکان بوراوەتەوە و دواتر باوکی هاتووە بەدوای و بردوویانە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

بەیانی ئەمڕۆ لە قوتابخانەی چاقلاوەی ناوچەی تانجەڕۆی پارێزگای سلێمانی، منداڵێکی تەمەن 13 ساڵان کە پۆلی شەشەمی سەرەتاییە گیانی لەدەستدا.

سەرەتا وا بڵاوکرایەوە، قوتابییەکە بەهۆی کاریگەری غازی زۆپاوە گیانی لەدەستداوە، بەڵام 964 چوو بۆ قوتابخانەکە و دەرکەوت ئەم بابەتە هیچ راستیەکی تێدانییە.

منداڵێکی 12 ساڵە لە یەکێک لە قوتابخانەی تانجەڕۆ گیانی ل...

منداڵێکی 12 ساڵە لە یەکێک لە قوتابخانەی تانجەڕۆ گیانی لەدەستدا