رێنمایی نوێ بۆ پرسه‌دانان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن
لە گونده‌كانى خانكێ پرسه له 7 رۆژه‌وه كرایه 3 رۆژ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گونده‌كانى ناحیه‌ى خانكێی سه‌ر به قه‌زاى سێمێل، رێنمایی نوێ بۆ دانانى پرسه و به‌ڕێوه‌چوونى رۆژانى پرسه داده‌نێن و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، ته‌واوى پشتگیریان ده‌كه‌ن و له‌یه‌كه‌مین پرسه‌شدا جێبه‌جێیان كردووه.
ئه‌نجومه‌نى 12 گوندى خانكێ نۆ رێنمایی نوێیان بۆ به‌ڕێوه‌چوونى پرسه له سنووره‌كه‌یان راگه‌یاندووه و ده‌یانه‌وێت بابه‌تى پرسه‌دانان شێوازێكی نوێ وه‌ربگرێت و وه‌ك جاران به‌ڕێوه‌نه‌چێت.
به‌پێی رێنماییه نوێیه‌كان، رۆژانى پرسه‌دانانیان له حه‌وت رۆژه‌وه كردووه‌ته سێ رۆژ و خاوه‌ن پرسه‌ش ته‌نیا ده‌توانێت له سێیه‌مین رۆژدا خواردن ئاماده بكات.
ژنان بۆیان هه‌یه حه‌فت رۆژ دواى مردنى كه‌سه‌كه‌یان سه‌ردانى گۆڕه‌كه‌ى بكه‌ن.
خاوه‌ن مردوو بۆى نیه خانوو یان هه‌ر شتێكى دیكه له‌سه‌ر گۆڕى مردووه‌كه‌ى دروست بكات.
بۆ چله و ساڵیادی مردوو، نابێت خواردن ئاماده بكرێت و ناشبێت خه‌ڵك ناچار بكرێن به‌شدارى ئه‌و بۆنه‌یه بكه‌ن.
بۆ هه‌ر بۆنه‌یه‌كى وه‌كو بووك گواستنه‌وه، خه‌ڵكى گوند ده‌توانن له‌دواى هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر مردنه‌كه ئه‌نجامى بده‌ن، به‌ڵام بۆ بنه‌ماڵه‌ى خاوه‌ن مردوو دواى كۆتایی هاتنى چله‌ى مردوو ده‌توانن ئه‌نجامى بده‌ن.
زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ به 964ـى وت، وه‌كو ناحیه پشتگیری ئه‌و رێنماییه نوێیانه ده‌كه‌ن له سنووره‌كه‌یاندا.
وتیشی “ئه‌و رێنماییانه له خزمه‌تى خه‌ڵكى سنوورهكهدایه و ناكرێت چیتر به‌پێی دابونه‌ریته كۆنه‌كان پرسه به‌ڕێوه‌بچێت”.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه ره‌خنه له رێنماییه‌كان ده‌گرن، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه وتى “ئه‌و كه‌سانه ئاگادارى بارودۆخى پرسه‌كان نین و له‌دووره‌وه ره‌خنه ده‌گرن”.
دووپاتیشیكرده‌وه كه رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو له یه‌كه‌مین پرسه كه كه‌سێكی سه‌رمایه‌دارى ناحیه‌كه‌یان مردووه، ئه‌و رێنماییه نوێیانه جێبه‌جێ كراون.