چوار بەڕێوەبەرایەتی کرانەوە

چەند ئامێرێک بۆ پرۆژەکانی ئاوی ژێر زەوی راپەڕین دابینکران

964+

ژووری هەواڵ

لە ئیدارەی راپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ کشتوکاڵ کرایەوە و هۆبەکانی ڤێتێرنەری، دارستان و پاوان و ئاویش کران بە بەڕێوەبەرایەتی، بەمەش رۆتینات و رێگەی دووری دەیان هاوڵاتی دەڤەرەکە نزیکدەبێتەوە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکان ئاسانتر دەبێت.

لەگەڵ کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا، چەند ئامێرێک بۆ پرۆژەکانی ئاوی ژێرزەوی لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی سلێمانی بۆ بەرێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی راپەرین وەکو دیاری دابینکران.

وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، “ئەم جۆرە ئامێر و کەلوپەلانە، بۆ لەمەودوا وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی گەیاندنی خزمەت بە هاوڵاتیان و جوتیاران لەبواری پڕۆژەکانی ئاودێری و دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بەکاردێت”.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی کشتوکاڵ کە کراوەتە بەڕێوەبەرایەتی گشتییە، پێشتر تەنیا بەڕێوەبەرایەتی بوو، لەبارەی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ڤێتێرنەریش، پێشتر ئەوانە تەنیا هۆبە بوون، ئێستا بوون بە بەڕێوەبەرایەتی، ئەمە قسەی هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵە بۆ 964.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە 964 لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی راپەڕین وەریگرتووە، لە سەساڵی 2023ـدا کەمتر لە 20 حاڵەتی سەرپێچی ئاویان هەبووە، بەڵام بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت، لایەنی عەشایەری لە ناوچەکە زاڵە و ئیجرائات کەمتر دەکرێت.

سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، ئیجرائاتەکان وەک پێویست نەبوون لە رابردوودا و بە پێی کولتووری سنوورەکە سەرپێچییەکان عەشایەریانە چارەسەر کراون.

ئەو سەرپێچییانەی تۆمار کراون بریتی بوون لە هاوبەشینەکردن، کونکردنی بۆریی سەرەکی و گۆڕینی رووبەری بۆرییەکان بە گەورەتر.

بیری ئاوەکانی ئیدارەی راپەڕین لە زیادبووندان

بیری ئاوەکانی ئیدارەی راپەڕین لە زیادبووندان