"وڵاتانی تر هاتوونەتەپێش"

ئێران: پاکستان هەر نێوەندگیری ئێمەیە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوە کە پاکستان وەک نێوەندگیر و ناوبژیوانی فەرمی لە دانوستانەکانیان  لەگەڵ ئەمەریکا دەمێنێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیسماعیل بەقایی ئەمڕۆ هەینی 1.5.2026 رایگەیاند “زۆرێک لە وڵاتان ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری، بەڵام پاکستان وەک نێوەندگیری فەرمی دەمێنێتەوە لە هەر دانوستانێکی بەردەوامدا”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ستایشی رۆڵی ئیسلام ئابادی کرد و جەختی لە هەڵسوکەوتی ئەرێنی و توانای بەرچاوی بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی نێوەندگیری کردەوە.

لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداریشدا، وتەبێژەکە رەخنەی لە ئەمریکا و ئیسرائیل گرت و جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان بەوە ناسراون کە رێز لە بەڵێنەکانیان نەگرن.

ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێک لە نیگەرانییە هەرە زەقەکانی ئێستا ئەوەیە، کە بارودۆخەکە بگەیەنینە ئاستێک، کە ئیتر مەترسی شەڕ بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە نەمێنێت.

ئێران داخستنی تەنگەی هورمز له‌ دیوی ده‌ریای عه‌ره‌ب...

ئێران داخستنی تەنگەی هورمز له‌ دیوی ده‌ریای عه‌ره‌بیه‌وه‌ را‌گه‌یاند