نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
"تا 150 دۆلار بەرز دەبێتەوە"
نرخى نەوت سەروو 110 دۆلارە
وریا فەتاح
ئەمڕۆ دووشەممە، بازاڕەکانی وزە گۆڕانکاریی بەرچاویان بەخۆوە بینی و نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا رووی لە بەرزبوونەوە کرد، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ پێشهاتە سیاسییەکانی پەیوەست بە گەرووی هورمز.
بەپێی نوێترین ئامارەکانی بۆرسە، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 1.00% بەرزبووەوە و گەیشتە 110.1 دۆلار. هەروەها نەوتی خاوی تەکساس بە رێژەی 0.38% بەرزبووەوە و بە 112.0 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
لەسەر ئاستی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان، ڕێکخراوی ئۆپێك پابەندبوونی خۆی نیشانداوە بە زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، بەڵام ئەم بڕیارەی بەستووەتەوە بە کرانەوەی گەرووی هورمز، کە بە یەکێک لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی وزە دادەنرێت.
هەرچى عێراقە، باسم عەبدولکەریم بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی بەسرە، به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، ئێستا به‌هۆی شه‌ڕه‌وه كۆمپانیا بیانییه‌كان خۆیان له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی به‌سڕه كێشاوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش ئێستا رۆژانه 900 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنن و ئه‌مه‌ش بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆیه.