هەڕەشە دەکات

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران: ئەمریکا ناوێرێت لە گەرووی هورمز نزیک ببێتەوە

964+

وریا فەتاح

غوڵامحوسێن موحسینی ئەژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، نمایشکردنی توانای هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەرووی هورمز جێگەی شانازییە و ئاشکراشی کرد کە رۆژی رابردوو لەو رێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەدا رێکارە یاساییەکان بەرامبەر بە سێ کەشتیی سەرپێچیکار گیراونەتەبەر.

موحسینی ئەژەیی لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بە هێزی دەریایی ئەمریکا کرد و وتی: “ئەمریکییەکانیش ناوێرن لە گەرووی هورمز نزیک ببنەوە، چونکە بینییان چی بەسەر دوو تێکشکێنەرە (دەسترۆیەر)ـە گوایە زۆر پێشکەوتووەکەیاندا هات کە ناویان ‘مورفی’ و ‘پاتەرسۆن’ بوو.”

باسی لە تاکتیکە سەربازییەکانی سوپای پاسداران کرد و رایگەیاند: “کەشتیگەلی سوپای پاسداران کە بە شێوازی هێرشی بەکۆمەڵ (وەک پۆلە هەنگ) کار دەکەن، بە بەکارهێنانی بەلەمی خێرا و درۆنی دەریایی (بەلەمی بێسەرنشین)، لەناو ئەشکەوتە دەریاییەکانی دوورگەی ‘فارور’ـەوە چاوەڕێی کەشتییە دەستدرێژیکارەکانی ئەمریکا دەکەن، تاوەکو لە رێگەی هێرشی چڕ و تێکشکاندنی سیستەمی بەرگرییەوە، رۆژگار لە دەستدرێژیکارەکان رەش بکەن.”

گەرووی هورمز؛ بەربەستی بەردەم رێککەوتن و گرێکوێرەیەکی...

گەرووی هورمز؛ بەربەستی بەردەم رێککەوتن و گرێکوێرەیەکی جیهانی