بێبەرامبەر
لە دهۆک 15 خاوەن پێداویستی تایبەت کورسی کارەباییان وەرگرت
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ئەمڕۆ لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی لە دهۆک، 15 کورسی کارەبایی بەسەر هاوڵاتیانی خاوەن پێداوستی تایبەت دابەشکرا.
ئەو کەسانەی کە دەستنیشانکرابوون بەپێی رێژەی کەمئەندامییەکەیان هەڵبژێردرابوون، کە رێژەیان زۆرە و پێویستیان بەم کورسییانە هەیە.
د.شێرزاد حەمید، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی لە دهۆک بە 964ـی وت، ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە و هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی هاجەر بۆ کاری مرۆیی هەڵساون بە دابەشکردنی 15 عارەبانە بەسەر خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە پارێزگای دهۆک کە بەهای ئەم عارەبانانە زۆر گرانن، بەڵام ئەمڕۆ بەبێ بەرامبەر بەسەریاندا دابەش کرا.
وتیشی، “هەلبژاردنی ئەم کەسانە بەپێی لیژنەیەکی تایبەت لە چاودێریی کۆمەڵایەتی و هەروەها رێکخراوەکە هەڵبژێردراون و بە پێی رێژەی کەمئەندامییان، هیوادارین ئەم جۆرە چالاکییانە و دابەش کردنی ئەم جۆرە عارەبانانە بەردەوام بێت و زیاتر خزمەتی کەم ئەندامان بکرێت”.
پێداچوونەوە: هاوبەش