لە پشدەر دوو کەس بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕسکلیل دەستگیر کران – وێنە؛ ئەرشیف
ماتۆڕی هاوڵاتییەکیان لێ سەنرایەوە
لە پشدەر دوو کەس بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕسکلیل دەستگیر کران
شۆڕش قادری
لەسەر دزینی ماتۆڕسکیل، لە دەڤەری پشدەر دوو کەس دەستگیر کران.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر سکاڵای تۆمار کرد لەسەر ئەوەی ماتۆڕی لێ دزراوە، دەستبەجێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە و بە کەمتر لە 24 کاتژمێر دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون.
دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و وتوویانە کە ئەوان بوون ماتۆڕسکیلی سکاڵاکاریان دزیوە.
لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو دوو بۆرە دزە، دەستیش گیراوە بەسەر ماتۆڕسکیلی سکاڵاکار.
تۆمەتباران بە ماددەی 446 لە یاسایی سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە.