زێده‌ڕۆیی كراوه‌ته‌سه‌ر و مه‌ترسیشی دروستكردووه
پۆنده نۆبه‌ره‌كه‌ى شه‌قڵاوه 15 ساڵه هێشتا ته‌واو نه‌كراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه پۆندێكی ئاو هێشتا كاره‌كانى ته‌واو نه‌كراوه، له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه زێده‌ڕۆیی كراوه‌ته سه‌ر، ئاودێریش ده‌ڵێت خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردن و ته‌واوكردنى ئه‌و پۆنده‌ین.
پۆندی كاوانیان به یه‌كه‌مین پۆندى ئاو داده‌ندرێت، كه له سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه له ساڵى 2009 ده‌ست به كارى دروستكردنى كراوه، كه‌وتووه‌ته نێوان سۆركى شه‌قڵاوه و گه‌ڕه‌كی كاوانیان.
محه‌مه‌د ئه‌كره‌م، به‌ڕێوه‌به‌رى هۆبه‌ى ئاودێریى شه‌قڵاوه به964ـى وت، تا 2013 هیچ زێده‌ڕۆییه‌ك له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه نه‌كرابووه سه‌ر پۆنده‌كه، به‌ڵام ئێستا ده‌بیندرێت له زۆربه‌ى لایه‌كانییه‌وه زێده‌ڕۆیی كراوه‌ته سه‌ر.
زێده‌ڕۆییه‌كان بریتین له دروستكردنى دیوار و دانانى سیم له چوارده‌ورى ئه‌م پۆنده.
وتیشی “هه‌ر به‌هۆى ئه‌و زێده‌ڕۆییانه رێڕه‌وى ئاوى ئه‌م پۆنده گیراوه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی دروستكردووه له‌سه‌ر ئه‌م شوێنه، چونكه ئه‌گه‌ر زیاد له پێویست پۆنده‌كه پڕ ببێت مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ى لێده‌كرێت”.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاودێریى شه‌قڵاوه، داوایان له ئاودێرى هه‌ولێر كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ئه‌م پۆنده و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى، ده‌ڵێت “ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندییان داوه”.
له سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه‌دا نۆ پۆندی ئاو هه‌ن، كارى دروستكردنى هه‌شتیان ته‌واو كراون، له‌گه‌ڵ به‌نداوێك كه كه‌وتووه‌ته گوندى ئاقوبانى خواروو له ناحیه‌ى هیران.