لە ئیستانبوڵ

هێرشێکى چەکدارى کرایە سەر کڵێسایەک

964+
میدیا گۆران

لە ئیستانبوڵ، دوو چەکدار هێرشیان کردووەتە سە کڵێسایەک و کەسێکیش کوژرا، وەزیرى ناوخۆ ئەو وڵاتەش دەڵێت: تائێستا نازانین ئامانجى هێرشەکە کڵێساکە بووە یان کەسێک.

ئاژانسی هەبەری هەواڵی تورکیا بڵاوى کردەوە، کاتژمیر 11:40 خولەکى ئەمڕۆ یەکشەممە، دوو چەکداری دەمامکدار لە ئیستانبوڵ هێرشیان کردووەتە سەر کڵێسای سانتا ماریای ئیتاڵی و لە ئەنجامدا کەسێک کوژراوە.

عەلی یارلیکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە بڵاوکراوەیەکیدا لە ماڵپەڕی ئێکس دەڵێت: کاتژمێر 11:40 خولەکی پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ، مەراسیمێک لە کڵێسای سانتا ماریای ئیتاڵی لە ئیستانبوڵ بەڕێوە دەچوو، دوو چەکداری دەمامکدار هێرشیان کردووەتە سەر کڵێساکە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک گیانی لە دەستدا.

وەک ئەوەى وەزیرى ناوخۆى تورکیا باسى لێوە دەکات، تائێستا دوو چەکدارەکە دەستگیرنەکراون و ناشزانرێت مەبەست لە کردەکە بە ئامانجگرتنى کەسەکە بووە یان کڵێساکە.

+964صورة من منصة (شبكة):