لە پێنجوێن

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان باوکێک لەگەڵ دوو کوڕی بەسەختی بریندارن

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

ئێوارەی ئەمڕۆ باوکێک لەگەڵ دوو کوڕی لە مڵەی نەمڵەی سنووری پێنجوێن ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا و بەسەختی بریندار بوون.

ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە لەجۆری هایلۆکس بووە، بەگوێرەی زانیارییەکان بەهۆی خلیسکی رێگا کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی پێنجوێن بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، هۆکارەی رووداوەکە خێرایی ئۆتۆمبێلەکە بووە لەو کاتە دەرچونی کردووە، تەرزەیەکی بەخوڕ باریووە و رێگاکە خلیسک بووە، ئەمەش بووەتە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە.

بەگوێرە وتەی ئەو سەرچاوەیە، لە ئۆتۆمبێلەکە باوکێک و دوو کوڕ هەبوون، بەسەختی بریندرابوون، سەرەتا براونەتە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت و دواتریش بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی سلێمانی کراون.

بەگوێرەی زانیاری 964، ئۆتۆمبێلەکە کەوتووەتە شیوێکەوە، بەهۆی سەختی شوێنەکە نەتوانراوە دەربهێندرێت.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لە چوار رووداوی هاتوچۆ سێیانیان تانکەر بوون

لە چوار رووداوی هاتوچۆ سێیانیان تانکەر بوون