هەڵبژاردەی سعودیە. فۆتۆ: تۆڕی X
کاتی یارییەکان بزانە
ئه‌مڕۆ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی ئاسیا یه‌كلاده‌بێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یارییه‌كانی جامی ئاسیا درێژه‌یان ده‌بێت و چوار یاری دێنه ئه‌نجامدان و یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان ته‌واو ده‌بن.
كاتژمێر 2:30ی دوای نیوه‌ڕۆ، دوو یاری له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م له یه‌ك كاتدا ده‌كرێن، كۆریای باشوور و مالیزیا، هه‌روه‌ها ئوردن و به‌حرێن رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌مدا مالیزیا ماڵئاوایی كردووه و دوو یاریی رابردووی دۆڕاندووه، هێشتا دیاریش نییه كام تیپانه به پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م سه‌رده‌كه‌ون و ئه‌مڕۆ یه‌كلاده‌بێته‌وه.
له كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌میشدا دوو یاری له كاتژمێر 6:00 ده‌ستپێده‌كه‌ن، سعودیه له‌گه‌ڵ تایله‌ند و قیرغیزستان و عومان.
سعودیه و تایله‌ند گه‌یشتنیان به قۆناغی 16 مسۆگه‌ر كردووه و عومانیش هیوایه‌كی هه‌یه بگاته قۆناغی دواتر.