لەگەڵ پاپا و سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە
سەرۆکی هەرێم بەرەو رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێکەوت
964+
فەرهاد حەسەن
سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئێوارهی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/5/17 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمیی دوو رۆژە بهرهو رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بهڕێکهوت.
لە چوارچێوەی سەردانەکهیدا، لەگەڵ قەداسەتی پاپای ڤاتیکان، سەرۆککۆماری ئیتاڵیا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئیتاڵی و دەوڵەتی ڤاتیکان کۆدەببێتەوە.
باسی لەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکاندا پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیتاڵیا و ڤاتیکان، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەکە، لەگەڵ چەندین پرسی جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێ دهکهن.