لە سێ گەڕەک
ئاوی خواردنەوە بۆ 300 ماڵی کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر راکێشرا
964+
ژووری هەواڵ
لە کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەری پارێزگای هەولێرە، پرۆژەیەکی ئاو جێبەجێکرا و ئاوی خواردنەوە گەیەندرایە نزیکەی 300 ماڵ لە سێ گەڕەک.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24.1.2024، ئەندازیار رێزان سەعدی، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری هەولێر بە 964ـی راگەیاند، پرۆژەکە لە ماوەی نزیکەی دوو مانگدا لەسەر داهاتی پێشینەی مانگانەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان جێبەجێکراوە و گوژمەکەی 23 ملیۆن و 374 هەزار و 250 دینار بوو.
لە رێگەی راکێشانی بۆری ئەسیلین بە تیرەی 110، 90 و 75، بە درێژایی 830 مەتر، ئاوی خواردنەوە دەگەیەنرێتە ئەو 300 ماڵە کە دەکەونە گەڕەکەکانی گوڵان، حەسارۆس و تارین.
لە رێکەوتی 30.11.2023 دەستکراوە بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە و لە رێکەوتی 21.1.2024 کارەکانی کۆتایی هاتووە.