تاقی دەکەنەوە

ئێوارانیش بەنزینی 750 دیناری لە 5 بەنزینخانەی هەولێر دابەشدەکرێ

ئەحمەد مستەفا

نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، لە ئەمڕۆ دووشەممەوە، بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و بە شێوەی تاقیکاری، بەنزینی 750 دیناری لە چەند بەنزینخانەیەکی شاری هەولێر دابەشدەکرێ.

بەپێی راگەیاندنەکە، دابەشکردنی بەنزینەکە لە کاتژمێر 12:00ی دوای نیوەڕۆوە دەست پێدەکات و لە پێنج بەنزینخانەی دیاریکراوی شاردا بەردەست دەبێت.

بەنزینخانە دیاریکراوەکان بریتین لە:

بەنزینخانەی گەل – پیشەسازی باشوور
بەنزینخانەی گۆڵدن – 100 مەتر
بەنزینخانەی ئاکار – 100 مەتر
بەنزینخانەی منارە – تەنیشت نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا
بەنزینخانەی هۆگر 1 – 100 مەتری گەڕەکی شادی

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئەم هەنگاوەی بە تاقیکاری و بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە بەنزینخانەکاندا ناساندووە.