لەسەر رێگای دهۆک - هەولێر
لە رووداوێکی هاتوچۆدا ژن و مێردێک گیانیان لەدەستدا
964+
شڤان عەبدوڵا – دهۆک
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای دهۆک – هەولێر لە نزیک کۆمەڵگەی ئەلقوش ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاپ وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو سەرنشین، کە ژن و مێرد بوون، گیانیان لەدەستدا، سەرنشینی سێیەمیش برینداربوو.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 رووداوەکە کاتژمێر 3:30 خولەکی ئەمڕۆ روویداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەوهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە بەر کۆنکرێت و لێواری شەقامەکە کەوتووە.
هەر سێ قوربانییەکە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن، تەرمی ژن و مێردەکەش دەستبەجێ گواستراونەتەوە بۆ پزیشکی دادی دهۆک وبریندارەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
مەتین ئیسماعیل، وتەبێژی تەندروستی دهۆک بە 964ـی راگەیاند، “تەرمی ژن و مێردەکە لە پزیشکی دادن و چاوەڕێی کەسوکاریانین، بریندارەکەش لەژێر چاودێریی پزیشکدا چارەسەر وەردەگرێت.”
پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا