بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی - وێنە: 964
لە ماوەی ساڵێکدا
لە سلێمانی نزیکەی سێ هەزار هاوبەشی ئاو زیادی کردووە
964+
پێشەوا محەمەد
لە ناو شاری سلێمانی لە ماوەی ساڵی رابردوودا دوو هەزار و 579 هابەشی نوێی ئاو زیادبوون و بەڕێوەبەرایەتییەکەشی دەڵێت، شاری سلێمانی بەردەوام لە فراوانبوونەدایە.
ئێستا ژمارەی هاوبەشانی ئاو لە ناو شاری سلێمانی گەیشتووەتە 191 هەزار و 507 هاوبەش.
“شاری سلێمانی بەردەوام لە فراوانبووندایە و هاوڵاتیان داوای هاوبەشیی ئاو دەکەن و پێیان دەدرێت”، ئەوە قسەی ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییە بۆ 964.
بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کە بە 964 دراوە، هەر لەو ساڵەدا زیاتر لە چوار هەزار سەرپێچی تۆمار کراون.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە وتیشی، “سەرپێچییەکان نەبوونی تەوافە و شکاویی بۆرییەکانیان و بەفیڕۆدان بووە و سزاکانیشیان لە حەوت بۆ 100 هەزار دینار بووە”.
بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی کە نزیکەی 15%ـیان دەکات تۆڕی ئاویان نییە و بەشێکیان لە رێگەی بیر و بەشێکیشیان لە رێگەی تانکەرەوە ئاویان بۆ دابین دەکرێت.