لەسەر رێگای کۆیە – تەقتەق

دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا؛ شۆفێرێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسیش بریندارن

شۆڕش قادری

لەسەر رێگای کۆیە – تەقتەق، دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و شۆفێرێک گیانی لەدەستدا، سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێ راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە، درەنگانی شەوی رابردوو، لەسەر رێگای کۆیە – تەقتەق و نزیک گوندی شیلە، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە.

لە رووداوەکەدا شۆفێرێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان شۆفێری ئۆتۆمبێلی بەرامبەرە و ئەو دوانەی دیکەش سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکان بوون.