نا بۆ وێنەگرتن

964 پاڵپشتى کەمپەینى پاراستنى شکۆمەندییە

964+

وریا فەتاح

964 پاڵپشتى کەمپینى شکۆمەندییە و داوا دەکات وێنە و ڤیدیۆى ئەو کەسانە بڵاونەکرێتەوە کە پێویستیان بە هاوکارى کۆمەڵایەتییە.

وەک ئەوەى رێکخەرانى کەمپەینەکە باسى دەکەن، بڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆى ئەو کەسانەى پێویستییان بە هاوکارى و کۆمەک هەیە، دیاردەیەکى باوە و زۆر جار دەبینن سۆشیال میدیا و راگەیاندنەکان، بڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆى ئەو کەسانەى دەکەن بە مەرجى هاوکاری کردنیان.

ئەم دیاردەیە، لەلایەکەوە پێشێلکردنى بنەماکانى مافى مرۆڤە و لەلایەکى دیکەوە ناتەباو نەگونجاوە بە بنەما ئاینییەکان و ئیتیکى کارى میدیایى.

964 لە چوارچێوەى بنەمایى پیشەیى بوون و رێزگرتن لە مافەکانى مرۆڤ، پاڵپشتى کەمپینەکەدەکات و ئێمەش دەڵێین” نا بۆ بڵاوکردنەوە و پیشاندانى ئەو کەسانەى پێویستیان بە هاوکارى کۆمەڵایەتییە”.

کەمپینەکە لەلایەن ژمارەیەک گەنجى سنورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە رێکخراوە و سەردانى کەسایەتى و رێکخراوە بەخشەرەکان دەکەن و ئامانجەکانیان بۆ پاراستنى شکۆى ئەو کەسانە روون دەکەنەوە.