بۆ پەتای وەرزییە

دوای چوار ساڵ ڤاکسینەکە گەیشتە خەلەکان

964+

بەرزان عوسمان – دوکان

لە ناحیەی خەلەکانی سەر بە قەزای دوکان داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت سەردانی مەڵبەندی تەندروستی شەهید سەباحی خەلەکانی بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین.

ڤاکسینەکە بۆ ئەنفلەوەنزای وەرزیە و بۆ ئەو کەسانەیە کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە یاخود کارمەندی تەندروستین یاخود ئەو ئافرەتانەی دوگیانن.

مەڵبەند حەمەد، لێپرسراوی مەڵبەندی تەندروستی خەلەکان بە 964ی وت، ئەو ڤاکسینە لە ئێستادا لە مەڵبەندەکەیان بەردەستە و هاوڵاتیان دەتوانن جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە هەمو رۆژەکانی تر سەردانمان بکەن.

بە وتەی مەڵبەند حەمە، “لە ساڵی 2019 ەوە ئەو ڤاکسینەیان بۆ دابین نەکراوە بەڵام ئێستا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بۆیان دابینکراوە و لە مەڵبەندەکەمان بەردەستە.”

” ئەوانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە زۆر پێویسته ئەو ڤاکسینە بەکاربهێنن بۆ ئەوەی بەرگری جەستەیان بەهێز بێت و ڤاکسینەکە لەتەمەنی شەش مانگ بەرەوسەر دەدرێت ئەم ڤاکسینە ساڵانەیە واتا تایەک ساڵ بەرگری دەدات”، مەڵبەند حەمەد وای وت.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر

کارمەند و گیراوانی چاکسازی گەورانی هەولێر ڤاکسینیان و...

کارمەند و گیراوانی چاکسازی گەورانی هەولێر ڤاکسینیان وەرگرت