بەبۆنەی رۆژی جیهانی گەنجان بوو

یەکەمی ماراسۆنەکەی هەڵەبجە دڵنیا نەبووە لە سەرکەوتنەکەی

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

بە بۆنەی رۆژی جیهانی گەنجان، لە هەڵەبجە ماراسۆنێک بۆ ژمارەیەک گەنجای ئەو پارێزگایە بەڕێوەچوو، ئەو یاریزانەی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە دەڵێت، پێش دەستپێکردنەکە دڵنیا نەبووە لە بردنەوەی.

ماراسۆنەکە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی لاوانی هەڵەبجە بۆ هەردوو رەگەز رێکخرابوو ماوەی راکردنەکە چوار کیلۆمەتر بوو و لە غاباتەکەی قلیجەوە دەستپێکردو لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی لاوانیش کۆتایی هات.

بنار محەمەد، یاریزانی نێودەوڵەتی گۆڕەپان و مەیدان یەکەمی ماراسۆنەکە بە 964 ی وت، بەو هەموو ئەزمونەی هەیەتی هێشتا دڵنیا نەبووە کە دەبێتە یەکەمی ماراسۆنەکە، چونکە دەڵێت “هیچ شتێک دڵنیایی تەواوی نییە و جاری وا هەبووە 200 مەترم ماوە بۆ کۆتایی تووشی پێکان بووم یان وازم هێناوە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن