سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی _ وێنە: سۆشیاڵ میدیا
"خۆتان بەرپرسیار دەبن"
ژمارەیەک گوند رێگرییان لە کاری لیژنەکانی زیادەڕۆی کردووە
964+
ئەحمەد مستەفا
شارەوانیی سلێمانی و کۆمپانیای جێبەجێکار و لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکانی گوندەکان کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پەیامێک بە گوندەکان دراوە کە رێگری نەکەن لە کاری لیژنەکان.
“بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن، لە تاپۆنەکردن و لێکەوتە یاساییەکان، کە لە ئەنجامی رێگرییەکەیان دەکەوێتەوە”.
پرۆسەی رووپێوکردنی گوندەکانی ناو سنووری شارەوانیی سلێمانی، بە گوێرەی یاسای تاپۆکردنی خانووە تەجاوزەکان (ژمارە 3 ساڵی 2019ی هەموارکراو)، یان بە یاسای تاپۆکردنی حەرەمی گوندەکان (ژمارە 12 ساڵی 2012) جێبەجێ دەکرێ.
سلێمانی خاوەنی 73 گوندە، بەڵام ماستەرپلان چارەنووسی بە قایمقامیەتی سلێمانی یەکلادەکاتەوە، زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە 964ی وت، لە هەندێک لەو گوندانە رێگری لە کاری لیژنەکانی زیادەڕۆی کراوە، پێویستە دانیشتووانەکەی ئەو پەیامەی شارەوانیی سلێمانی بۆ هەوڵی رێگرییەکانیان لە لیژنەکان بەهەند وەربگرن.
“لە ئەنجامدانی پرۆسەی رووپێوکردنی گوندەکانیان بەوەی ئەگەر رێگە نەدەن بە دروستکردنی نەخشەی وردکاری بۆ گوندەکانیان، ئەوا دواتر خۆیان بەرپرسیار دەبن لە تاپۆنەکردنی خانووەکان و ئەو لێکەوتە یاساییانەی بەهۆی ئەوەوە دەکەوێتەوە”، زەردەشت رەفیق وای وت.