لە سەر رێگای چۆمان بۆ سۆران

بارێک شووشە رژا و ئاستەنگی هاتوچۆی دروست کرد

ئاکام غەفوور – سۆران

لە سەر رێگای چۆمان بۆ سۆران و بەدیاریکراوی نزیک گوندی زەروان، بارهەڵگرێکی ئێرانی کە باری شووشەی پێبووە، لە لۆفەیەکدا بارەکەی رژاوە و یەکسەر جادەکەی کردووە بە شووشە.

شایەتحاڵێک کە بەسەر رووداوەکەدا کەوتووە بە 964ـی وت، “بارەکە بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کەوتووە و شۆفێرەکەی برینداربووە، رێگاکەش پەکی کەوتووە و ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری