حاسڵاتی ئەمڕۆ
حوسییەکان ئامادەسازی دەکەن بۆ ئۆپەراسیۆنێک هاوشێوەی 7ی ئۆکتۆبەر
964+
ژووری هەواڵ
فەرماندەی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: پلانێک پەسەندکراوە بۆ بەردەوامیدان بەشەڕ تا ئەو کاتەی دەگەینە ئامانج، ئەمەی دەیکەین مافی خۆمانە بۆ ئەوەی بتوانین بە ئارامی بژین.
دەستەی پەخشی ئیسرائیلی رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی حکومەتە جەنگییەکەی ئیسرائیل، وەزیری بەرگری توڕەبووەو کۆبوونەوەی جێهێشتووە، بە ناتەنیاهۆی وتووە کارەکەم لێ تێک مەدە.
بە هەزاران ئیسرائیلی لە گۆڕەپانێکی سەرەکی تەلئەبیب کۆبوونەوە بۆ دەربڕینی هاوسۆزی بۆ دیلەکان، داوایان لە حکومەتی وڵاتەکەیان کرد بە زووترین کات دیلەکان بگەڕێنێتەوە.
سەرچاوەکانی یەمەن دەڵێن؛ شەوی رابردوو فڕۆکە ئەمریکییەکان بە چڕی بەسەر ئاسمانی ئەو ناوچانەدا سوڕاونەتەوە کە بنکە و فڕۆکەخانەی حوسییەکانی لێیە، بەڵام بۆردومانیان نەکردوون.
حوسییەکان ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا ئامادەسازی دەکەن بۆ ئۆپەراسیۆنێک هاوشێوەی ئەوەی 7ی ئۆکتۆبەر، درۆن و موشەک بەکار دەهێنن و بە پیادەش هێرش دەکەن، سەرچاوە ئیسرائیلییەکانیش دەڵێن ئەمە هەڕەشەی روونی تێدایە.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: رێگە دەدەن بە گەڕانەوەی ئاوارەکانی غەزە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵام پاش ئەوەی دڵنیابوون لەوەی لەو ناوچانە هیچ مەترسییەکی حەماس لەئارادا نییە.