"وه‌ستای سه‌فه‌ریشی تێدایه"
ئه‌پلیكه‌یشنی “دۆزه‌ر” له كۆڵ سناعه‌ت ده‌كاته‌وه
رێباز یونس
ئه‌پلیكه‌یشنێكی نوێ له هه‌ولێر دروست كراوه و ده‌یه‌وێت ببێته جیهانی، كه تێیدا هه‌موو كه‌لوپه‌لێكی ئۆتۆمبێل به دیلیڤه‌ری ده‌گاته به‌ر ده‌رگات، جگه له‌وه وه‌ستای سه‌فه‌ری و كرێنیشی تێدایه و ئیتر لێت قه‌وما ئیشت ئاسان ده‌كات.
ئه‌په‌كه ناوی “دۆزه‌ر”ـه و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ناوی خۆی تۆمار بكات و ده‌ست به كڕینی هه‌موو شتێك بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بكات، به ئۆنلاین ده‌گاته پێش ده‌رگات،
تیمی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه، ئه‌و لافاوه‌ی هه‌ولێریان له‌بیر نه‌كردووه و داشكانی هه‌موو وه‌ستا و دوكانه‌كانی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێلیان تێدا داناوه، بۆ ئه‌وانه‌ی ئۆتۆمبێلیان به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه زیانی پێگه‌یشتووه.
ئاوه فازیل، گه‌نجێكی تیمی ئه‌پلیكه‌یشنی دۆزه‌ر و به 964ی وت، بۆ هه‌ر جۆره ئۆتۆمبێلێك سێ هه‌زار پارچه كه‌لوپه‌لی تێدایه و داشكانی زۆریشی تێدایه.
وتیشی، وه‌ستای سه‌فه‌ری، كرێنیشی تێدایه، له كوێ په‌كت كه‌وت په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ی و وه‌ستا ده‌گاته خزمه‌تت.
ئه‌په‌كه به سیستمی زیره‌كی ده‌ستكرد، ده‌توانێت كێشه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دیاریی بكات كاتێك زانیاری پێده‌ده‌یت، ئه‌مه قسه‌ی ئاوه فازیله.
ئه‌و ده‌ڵێت، پلانمان وایه ئه‌په‌كه له هه‌موو جیهاندا بڵاوبكه‌ینه‌وه و په‌یوه‌ستی بكه‌ین به بازاڕی وڵاتانی جیهانیش بۆ كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێل و ئێستا هه‌نگاوی یه‌كه‌میان ده‌ستپێكردووه.
به قسه‌ی ئاوه فازیل، ئه‌په‌كه هاوشێوه‌ی نییه له جیهاندا و كورد توانی له‌و كاره‌دا یه‌كه‌مین بێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا