تا کار لە کار نەترازاوە

لە 964ـەوە زانکۆى سلێمانى وەڵامى خوێندکاران دەداتەوە

964+

وریا فەتاح

بە یاداشتێک، خوێندکارانى ناڕازى لە زانکۆى سلێمانى، داواى جێبەجێکردنى پێنج داواکارى لە سەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى دەکەن، وتەبێژى زانکۆکەش دەڵێت: داواکارى پێدانى موچەى فەرمانبەران و کەمکردنەوەى کرێى پاس لە دەسەڵاتى زانکۆکەماندا نییە.

بەپێى یاداشتێک کە وێنەیەکى بۆ 964 نێردراوە، خوێندکارانى ناڕازى زانکۆى سلێمانى دەڵێن: پێنج داواکارییمان هەیە و ئاراستەى وەزارەتى خویندنى باڵا و زانکۆى سلێمانیمان کردووە، ئەگەر وەڵاممان نەدەنەوە و جێبەجێى نەکەن، بایکۆت و ناڕەزایەتى روو لە زانکۆ و پەیمانگاکانى سنورى سلێمانى دەکەن.

یۆهان عوسمان، لەبارەى یاداشتەکەوە قسەى بۆ 964 کرد ە وتى،”ئەمڕۆ کاتژمێر 1:30 خولەک، خوێندکاران یاداشتەکەیان هێناوە بۆلاى یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران، قسەى لەگەڵ کردووەن”.

خوێندکاران پێنج داواکارییان هەیە، بە وتەى یۆهان عوسمان، سێ داواکارى پەیوەندى بە زانکۆى سلێمانییەوە هەیە، بەڵام لەژێر دەسەڵاتى زانکۆى سلێمانیدا نیە، بۆنمونە یەکیک لە داواکارییەکانیان ئەوەیە کە دەبێت بە زوترین کات موچەى فەرمان بەران بدرێت، بەڵام زانکۆى سلێمانى دەسەڵاتى ئەوەى نیە، ئەوە لە دەسەڵاتى ئەنجومەنى وەزیراندایە.

لەبارەى دابەزاندنى نرخى کرێى پاسەکان کە یەکێکى دیکەیە لە داواکارییەکان، وتەبێژى زانکۆى سلێمانى وتى،”ئێمەش پشتگیرى دەکەین، بەڵام دەسەڵاتمان نییە”.

یۆهان عوسمان باسى لەوەشکرد، یەکێکى دیکە لە داواکارییەکانیان پێدانى دەرماڵەیە، هەرچەند زانکۆى سلێمانى داواى دابەشکردنى کردووە، بەڵام نەبونى پارەى نەختینە لە بانکدا، هۆکارە بۆ ئەوەى دەرماڵە دابەش نەکرێت.

داواکارییەکى دیکەى خوێندکارانى ناڕازى پەیوەستە بە بەشە ناوخۆییەکان و داوایان کردووە، کەموکوڕییەکانیان بۆ چارەسەر بکرێت، وەک وتەبێژى زانکۆى سلێمانیش بە 964ى وتووە، ئەو داواکارییە نزیکە لە دەسەڵاتى زانکۆى سلێمانى و هەوڵدەدەن بەپێى پارەى بەردەست، زۆربەى کێشە و گرفتەکانیان بۆ چارەسەر بکەن و پێویستییەکانیان بۆ دابین بکەن.

کۆتا داواکارى خوێندکاران تایبەتە بە پرسى کەمکردنەوەى کرێى خوێندنى ئێواران و پاراڵێڵ، بەڵام ئەو داواکارییەش بەلاى زانکۆى سلێمانییەوە قورسە و وتەبێژەکەیان دەڵێت: دیسانەوە لە دەسەڵاتى ئێمەدا نییە و لە دەسەڵاتى ئەنجومەنى وەزیرانە.

لە پەڕەگرافى کۆتایى یاداشتى خویندکارانى ناڕازى زانکۆى سلێمانیدا هاتووە، “کێشەکانمان چارەسەر بکەن تا کار لە کار نەترازاوە”.

زانکۆی سلێمانی هۆشداری لە پەککەوتنی پرۆسەی خوێندن دەد...

زانکۆی سلێمانی هۆشداری لە پەککەوتنی پرۆسەی خوێندن دەدات