دەبێت هەژمار بکەنەوە

پێنج بانک قەرز بە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدەن

964+
ئەحمەد مستەفا

لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لە پێنج بانکی ئەهلی لە عێراق قەرز وەربگرن، وە لە ماوەی پێنج ساڵدا قەرزەکە بگەڕێننەوە.

ئەو قەرزەی بە مووچەخۆری داخوازیکار دەدرێ، لە نێوان پێنج بۆ 40 ملیۆن دینارە.

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێنج بانکی بۆ کارەکە راسپاردووە، جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە 964ی وت، بەپێی راسپاردنەکە بێت، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لە هەریەک لەو بانکانەی دەرفەتەکە رادەگەیەنن، قەرز وەربگرن سەرەڕای تایبەتمەندییان.

بانکى ناوەندى چەند بڕیارێکی دیکە بۆ بەهێزکردنی دیناری ...

بانکى ناوەندى چەند بڕیارێکی دیکە بۆ بەهێزکردنی دیناری عێراقی دەردەکات

قەرزەکە بەبێ رێژەی سوود نییە، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتی، بەرێژەی 6.99% بۆ هەرساڵێک، سوود دەخرێتە سەر ئەو قەرزەی مووچەخۆرەکە وەریگرتووە، ئەوە لەکاتێکدا سەرۆک وەزیرانی عێراق داوایکردبوو لە 7% زیاتر نەبێت.

بۆ ئەوەی قەرزەکە بدرێت بە مووچەخۆرەکە، دەبێت لە هەمان ئەو بانکەی قەرزەکە وەردەگرێ هەژماری بانکی بکاتەوە، بانکەکان بە پارەی کاش و بە دیناری عێراقی لە چوارچێوەی ئەو رێکارانەی حکومەتی عێراق دەریدەکات، دەرفەتەکە رادەگەیەنن.

ئاوی هەرێم داوای 20٪ داشکاندن بۆ قەرزەکان دەکات

ئاوی هەرێم داوای 20٪ داشکاندن بۆ قەرزەکان دەکات