ژنێک لە ئەڵوەن ویستی خۆی بکوژێت. وێنە :964
لە رووداوێکی دەگمەندا
ژنێک لە ئەڵوەن ویستی خۆی بفەوتێنێت، بەڵام رزگار کرا
+964
راژان باجەلان – خانەقین
ئەم پاشنیوەڕۆیە ژنێکی تەمەن 27 ساڵ ویستی لە پردی ئەڵوەن لە خانەقین خۆی بەربداتەوە، بەڵام خەڵک نەیانهێشت.
بارزان کارزان شایەتحاڵێکی روداوەکەیە و بە 964ی وت ”ژنەکەمان بینی لە رۆخی پردەکە وەستابوو بە نیازی ئەوەی خۆی فڕێداتە خوارەرەوە، بەڵام چەند هاوڵاتییەک بە خێرایی گرتیان و رێگەیان پێ نەدا، دوایش دایانە دەست پۆلیس”.
ژنەکە لای پۆلیس وتوویەتی کێشەی کۆمەڵایەتی هەبووە بۆیە وایکردووە.
عەقید محەمەد فازڵ بەرێوەبەری بەشی پۆلیسی خانەقین بە 964 ی وت ” ئەم روداوانە لە خانەقین زۆر دەگمەنن، ئەم حاڵەتەی ئەمڕۆ لەلایەن ژنێک بووە کە لەدایکبووی 1996ە و بەهۆی هەندێ کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هەوڵی خۆ فڕێدانی داوە”.