ناوی جیاوازە

کۆریەکانیش شەوی یەڵدایان هەیە و خواردنێکی جیاواز دروست دەکەن

964+

فەهمی نەبی

کونسوڵخانەی کۆریا لە هەولێر دەڵێت، کۆرییەکانیش شەوی یەڵدایان هەیە، بەڵام لە کۆریا ناوی “دۆنگجی”یە و لە شەوی 22ی کانونی یەکەم دادەنیشن و خواردنی جیاواز دروست دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە پەڕەی فەرمی کونسوڵخانەی کۆریا لە هەولێر ئەوەی بڵاوکردوەتەوە.

ئاواز عەبدولقەهار مامۆستای زمانی کۆرییە و شارەزای کلتوری کۆرییەکانە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، کۆرییەکان لە رۆژی دۆنگجی، خواردنی پاتجوک 팥죽 دەخۆن کە لە فاصۆلیای سوور و برنج دروستدەکرێت و لەشێوەی شۆربا ئامادە دەکرێت.

سەبارەت بە هۆکاری ئامادەکردنی ئەم خواردنە ئاواز عەبدولقەهار دەڵێت، لە کۆندا کۆرییەکان بڕوایان وابووە شەیتان رقی لە رەنگی سوورە، بۆیە لە رۆژی دۆنگجی کۆرییەکان شۆربای پاتجوکییان لێدەنا و لە هەموو شوێنێکی ماڵ دایاندەنا، ئەمەش بەبڕوای ئەوان بەختی خراپ و شەڕانگێزیان لێ دووردەکەوێتەوە.

بەگوێرەی زانیاریەکان، لە رۆژمێری چینی کە بەشێک لە میلەتانی ئاسیا بەکاریدەهێنن، شەوی 22.12ی هەموو ساڵێک دەبێتە درێژترین شەوی ساڵ و لەم شەوە بەدواوە خۆر تینی نامێنێ و وەرزی زستان دەستپێدەکات.

چی دەزانیت لەبارەی شەوی یەڵدا؟

چی دەزانیت لەبارەی شەوی یەڵدا؟