زیاترە لە 961 ملیار دینار

دواین گوژمەی موچەی مانگی چوار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم

شۆڕش قادری

دواین گوژمەی موچەی مانگی چوار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم کە زیاترە لە 961 ملیار دینار.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، کەمێک لەمەوبەر دواین گوژمەی تەمویلی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق کە سەرجەمی بڕەکەی 961 ملیار و 736 ملیۆن دینارە.

وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی موچەی مانگی نیسان، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بڕی 16 ملیار و 624 ملیۆن و 814 هەزار و 478 دیناری لە تەمویلی موچەی مانگی نیسان نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی موچەی مانگەکانی رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.