هەینییەکی سارد بەڕێوەیە

سبەی بەفر و بارانە

964+

پەری ساڵح

بەپێی پیشبینییەکانی کەشناسی ، ئەمڕۆ  پێنجشەممە پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکارییەکانی ئەوتۆی تێدا نییە بەڵام ئاسمان دەبێت بە هەوری تەواو .

سەرەتای ئەم هەفتەیە تەمومژێکی زۆر بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی گرتەوە، بەڵام وادیارە کۆتاییەکەی باراناوی دەبێت و کەشناسی دەڵێت سبەی هەینی لە کاتەکانی بەیانییدا بارانبارین دەستپێدەکات بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری دهۆک، دوای نیوەڕۆش لە سنوری هەولێر و سلێمانی ئەگەری نمەباران هەیە.

هاوکات لە سنوری ناوچە شاخاییەکانی دهۆک و هەولێر، ئەگەری بەفر بارین هەیە و بۆ رۆژی شەممەش ئەم کاریگەری ئەم شەپۆلە زیاتر دەبێت.

پێشبینی بۆ پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بەمجۆرەیە:

هەولێر: 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران: 13 پلەى سیلیزى